?>

دیاردەی چەک ھەڵگرتن لە ئەمریکا ھەمیسان کارەساتی لێ کەوتەوە

دیاردەی چەک ھەڵگرتن لە ئەمریکا ھەمیسان کارەساتی لێ کەوتەوە

لە ئەنجامی روداوێکی تەقەکردندا لە کەنیسەیەکی ناوچەی «ڤیستاڤیا هێڵز»ی ویلایەتی «ئالاباما»ی باشوری ئەمریکا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ئەفسەری پۆلیسی «ڤیستاڤیا هێلز» لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، شەوی پێنجشەممە لەئەنجامی تەقەکردن لە کەنیسەی «سان ستیڤان» چەند کەسێک برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە دوو لە بریندارەکان گیانیان لە دەست داو ئەوی دیکەشیان چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە و لە ئێستادا دۆخی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە، تەقەکەرەکە یەک کەس بووە کە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوەتە ناو کەنیسەکە بێ ئەوەی کەس گومانی لێبکات و لەناو کەنیسەکەدا بەهەڕەمەکی دەستیڕ کردووە بە دەستڕێژی گوللـە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

ئاشکراشی کرد، هیچ هەڕەشەیەکی دیکە لەسەر ناوچەکە نییە، بکوژەکە لەبنکەی پۆلیسە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانەکەی.

لەماوەی رابردوودا چەندین روداوی تەقەکردنی دیکە لەشوێنە گشتیەکانی ئەمریکا رویان داوە و بەهۆیانەوە چەندین کەس کوژراون و یان برینداربوونە، بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە شارومەندانی ئەمریکی بەردەوام دژی دیاردەی چەک ھەڵگرتن و مۆڵەت درانی لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە ناڕەزامەندی دەردەبڕن و ھەست بە بوونی ئاسایشت لە وڵاتەکەیاندا ناکەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*