?>

دۆسیەی کۆبانی وەکوو دۆسیەی هەڵوەشانەوەی هەدەپە شکست دێنێت

دۆسیەی کۆبانی وەکوو دۆسیەی هەڵوەشانەوەی هەدەپە شکست دێنێت

پەروین بۆڵدان لە وتەدانی فراکسیۆنی هەدەپە دیسانەوە لە سەر ئەوەی کە دۆسیەی کۆبانی پیلانێکی سیاسییە جەختی کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پەروین بۆڵدان سەرۆکی هاوبەشی حیزبی دیموکراتی گەل ئەمڕۆ لە وتەدانێکدا داکۆکی کردە سەر نایاسایی بوونی دۆسیەی کۆبانی و ئەوەشی بە پیلانی سیاسی حیزبی دەسەڵاتدار زانی.

بۆڵدان وتیشی: من ڕێزلە ڕێکخراوە مافی و دیموکراتیکیەکانی تورکیا و ئەورووپا، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو میدیایانەی کە لە گەڵمان بوون دەگرم. دادگای دوێنی بە گشتی نادادپەروەری و نایاسایی بوو. ئەوان بە کۆ کردنەوەی پۆلیس لە بەردەم دادگا هەوڵیان دا ئێمە و هەواڵنێرەکان لە یەک دوور بخەنەوە. لیژنەی داوەریش مافی بەرگری بە هاوڕێکانمان نەدا و وتەکانی پارێزەرەکانی ئێمەیان تۆمار نەکرد.

ئەو لە درێژەشدا وتی: گوایا ئەوان خوێندنەوەی هەموو درۆکانیش بە پێویست نازانن. بەڵام هاوڕێکانی ئێمە لە هەموو قۆناغەکاندا ڕاستییەکان دەردەخەن.

ناوبراو پاشان ئاماژەی بۆ شکستی حیزبی دادپەرەوەری و گەشە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کرد و وتی: دۆسیەی کۆبانیش وەکوو دۆسیەی هەڵوەشانەوە شکست دێنێت و لە ئەنجامدا ئەم پیلانە هەڵدەوەشێتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License