?>

دوو ڕۆمانی کوردی "هاڤارا بلوورێ" و "1975" لە پیرانشار ڕوونوێنی کرا

دوو ڕۆمانی کوردی

ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دوو ڕۆمانی کوردی "هاڤارا بلوورێ" و "1975" نووسینی "یووسف شوجاعی" بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری شێعر و ئەدەب لە پیرانشار بەڕێوە چوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەدەبی و نووسەرانی هەندێک لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دوو ڕۆمانی کوردی کورمانجی، "هاڤارا بلوورێ" و "1975"  بەرهەمی یووسف شوجاعی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و هونەری پیرانشار بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە بە هاوکاری ئەنجومەنی ئەدەبی "ڕووناک" ڕێکخرابوو ژمارەیەک لە ڕەخنەگران و نووسەرانی کورد لە شارەکانی ماکۆ، خووی، قتوور، سەڵماس، ورمێ، شنۆ و پیرانشار لەوانە دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، مامۆستا عومەر محەمەدی، بەهرووز شوجاعی، تاهیر ئاگۆر و سەتار میلان ئامادە بوون کە لایەنە جیاوازەکانی هەر دوو ڕۆمانەکەیان خستە بەر ڕەخنە و باسەوە.

یووسف شوجاعی لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: ئەو کتێبانە هەوڵی بیست ساڵەی منیان لە پشتەوەیە و تێدەکۆشم ڕۆمانی سێهەمیشم لە سەر پێوەری "فەرهەنگ و دابونەریتی ناوچەی موکریان" لە چاپ بدەم.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش