?>

دوایین زانیاری لە سەر هێرش بۆ سەر کەناڵەکەی لاهور شێخ چەنگی

دوایین زانیاری لە سەر هێرش بۆ سەر کەناڵەکەی لاهور شێخ چەنگی

دامه‌زراوه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئاى پڵه‌س ڕایگه‌یاند: هێزێكى ئه‌منى نزیكه‌ى 50 چه‌كدار ده‌بون چونه‌ته‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌یان شكاندوه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌، دواى ئازادكردنى رۆژنامه‌نوس و كارمه‌نده‌كان هێزه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى ئاى پله‌سى نزیك له‌ لاهور شێخ جه‌نگیدا هاتوه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس.

بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران، لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و درگاكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پاش ماوه‌یه‌ك بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران،هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.

دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌ڵێت:ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی یٔەو گرووپە دەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردوەیان بەرامبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*