وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دانی بە تاوانی گەورە و هەمەلایەنەی کۆشکی سپی لە عێراق دا ناوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە عێراق جێگیر بوون، بۆیە گەل و گروپەکانی عێراق چەندین جار داوای ئەوەیان کردووە کە وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن؛ هەروەها پەرلەمان گەڵاڵەیەکی بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە پەسەند کردووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی عێراقیی ئەلمەعلومە، ئەحمەد سەعید، پسپۆڕی یاسایی، رۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگی ئەمریکا لە عێراق بڵاو کردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بەشێک لە نهێنییە شاراوەکانی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا (شەهیدان سەردار قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندس)ی ئاشکرا کردووە.
ئهحمهد سهعید ئاماژهی بهوهشکرد: عێراق مافی سکاڵاکردن له لای دادگاکانی نێودهوڵهتی ههیه، بهتایبهتی که ئاسمانی عێراق بۆ ئهنجامدانی تاوانێکی وهها قێزهون بهکارهێنراوه.
342/