?>

دامەزرانی «مۆڵگەی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا» لە بنکەی ئاسمانیی ئەسفەھانی ئێران

دامەزرانی «مۆڵگەی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا» لە بنکەی ئاسمانیی ئەسفەھانی ئێران

بە ئامادە بوونی فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «مۆڵگەی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا» لە بنکەی ئاسمانیی ئەسفەھان دامەزرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مۆڵگەی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا»ی شەھید «فەکوری» لە بنکەی ئاسمانیی شەھید «بابایی» ئەسفەھان بە ئامادە بوونی ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان «عەزیز نەسیرزادە» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزراو دەستی بەکار کرد.

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕێ و ڕەسمەدا وێڕای بەسەر کردنەوەی شوێنی مۆڵ دران، مسۆگەرات، کەرەستەو کەل و پەلی نێوخۆیی چالاکییەکانی «ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا»ی شەھید «فەکوری»ی لە بنکەی ئاسمانیی شەھید «بابایی» ئەسفەھان لە شێوازی چالاکی و ئاستی بەرزی ئەم بنکەیە ڕەزامەندی دەربڕی.

ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان «عەزیز نەسیرزادە» وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی پێکھاتنی ئەم بنکەیە لە نێو ھێزی ئاسمانی ئەرتەش، وتی: ئەمڕۆکە بە سەرنجدانی ھەل و مەرجی ناسکی وڵات و پێویستیی پاسەوانی کردن لە ئاسایشتی ئێرانی ئیسلامی، ئامادە بوونی یەکەکانی ھەڵمەتبەر بۆ ھێزە چەکدارەکان بە تایبەت یەکەکانی ھەڵمەتبەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بابەتێکی ھەرە گرینگە.

«مۆڵگەی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا» بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەکانی گردوپەڕ لەوانە ئاژاوە، سەرھەڵدان و ھەروەھا ڕووداوی چاوەڕوان نەکراوی سروشتی وەکو ئاگرکەوتنەوەو بوومەلەرزە لە زۆربەی بنکەکانی ھێزی ئاسمانیی ئەرتشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک ھاتووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*