کوژرانی 37کەس لە سنوری عێراق و سوریا

کوژرانی 37کەس لە سنوری عێراق و سوریا

لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی داعش بۆسەر کەمپی ئاوارەکان لەنێوان عێراق و سوریا ٣٧ کەس کوژراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی داعش بۆسەر کەمپی ئاوارەکان لەنێوان عێراق و سوریا ٣٧ کەس کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە ٣٠ ئاوارەی دیکە لەو تەقینەوەدا برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لە سنووری ڕەجم سلێبی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق، داعش هێرشی خۆکوژی ئەنجامداوە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە سەرباری هەوڵی پزیشکی بۆ بریندارەکان ١٥ بریندار لە نەخۆشخانەکە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەستداوە.

دوای ڕووداوەکە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی وەڵامی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

تەرمی ئەو ئاوارە عێراقیانە ڕەوانەی شارۆچکەی هۆل کرا، پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆلەوە بەخاک سپێردران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایانگەیاندووە لەپاش هێرشەکە داعش لەناوچەکە بۆمبی چاندووە و سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی بۆمبەکانن.



بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License