پلانێكی‌ داعش لە سامەڕا پوچه‌ڵ كرایەوە

پلانێكی‌ داعش لە سامەڕا پوچه‌ڵ كرایەوە

چه‌كدارانی‌ داعشیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر زیاره‌تكارانی‌ مه‌زارگه‌ی‌ هه‌ردوو ئیمامی‌ عه‌لی‌ هادی‌ عه‌سكه‌ری‌ ع و حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری‌ ع له‌ قه‌زای‌ سامه‌ڕای‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌

هێزه‌كانی‌ عیراق پلانێكی‌ داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر زیاره‌تكاران له‌ سامه‌ڕا پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یان چه‌كداری‌ داعشیش ده‌كوژن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: شانه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی‌ عێراق پلانێكی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر زیاره‌تكارانی‌ مه‌زارگه‌ی‌ هه‌ردوو ئیمامی‌ عه‌لی‌ هادی‌ عه‌سكه‌ری‌ ع و حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری‌ ع له‌ قه‌زای‌ سامه‌ڕای‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌، چه‌كدارانی‌ داعش به‌نیازبوون له‌ ڕێگه‌ی‌ 12 خۆكوژ و 4 ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌، هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر زیاره‌تكارانی‌ مه‌زارگه‌كه‌.

شانه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ ئاشكراشیكردوه‌، فڕۆكه‌كانی‌ عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپه‌راسۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆردومانی‌ مۆڵگه‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كردوه‌ و به‌ هۆی‌ ئه‌و بۆردومانه‌شه‌وه‌ 40 چه‌كداری‌ داعش كوژراون كه‌ له‌ ناویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌و گروپه‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ ئه‌بو دوجانه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License