هاتنی داعش بوە بە هۆی کوژران و بێ سەروشوێن 4500 کەس لە حەویجە

هاتنی داعش بوە بە هۆی کوژران و بێ سەروشوێن 4500 کەس لە حەویجە

له‌دوای‌ هاتنی‌ داعش بۆناوچه‌كانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری‌ تائێستا چوار هه‌زار و 500 كه‌س له‌دانیشتووانی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ كوژراو و بێ‌ سه‌رو شوێن بوون.

له‌دوای‌ هاتنی‌ داعش بۆ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌، تا ئێستا4 هه‌زارو500كه‌س له‌دانیشتووانی‌ ئه‌و سنوره‌ كوژراو بێ‌ سه‌رو شوێن بوون، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: به‌غدا به‌مه‌به‌ست شه‌ڕی‌ ئازاد كردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ی‌ دوواخستووه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا:ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌، ڕاگه‌یاند، به‌غدا به‌پێی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ پلان بۆ داڕێژراو و به‌مه‌به‌ست شه‌ڕی‌ ئازاد كردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ی‌ دواخستووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ پێشتر هه‌وڵێكی‌ جدی‌ هه‌بووه‌ بۆ ڕزگار كردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری‌، به‌لاَم حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ڕێگربووه‌ له‌به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ و مه‌به‌ستێتی‌ پاش شه‌ڕی‌ ڕزگار كردنی‌ موسڵ هێزێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ هێزی‌ فیرقه‌ی‌ 12 ڕێكبخاته‌وه‌ و كێشه‌ بۆناوچه‌كه‌ دروست بكات، ئه‌و ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ئێستادا 700 بۆ 900 چه‌كداری‌ داعش له‌سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ بوونی‌ هه‌بێت.

وتیشی: له‌دوای‌ هاتنی‌ داعش بۆناوچه‌كانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری‌ تائێستا چوار هه‌زار و 500 كه‌س له‌دانیشتووانی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ كوژراو و بێ‌ سه‌رو شوێن بوون.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش