ناحیەی قەحتانیە بە دەست هێزە کانی حەشدی شەعبیەوە کۆنتڕۆڵ کرایەوە

ناحیەی قەحتانیە بە دەست هێزە کانی حەشدی شەعبیەوە کۆنتڕۆڵ کرایەوە

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌حتانیه‌-یان له‌ باكوری‌ قه‌زای‌ به‌عاج راگه‌یاند.

به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، هێزه‌كانی‌ حه‌شد به‌ته‌واوی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌حتانیه‌-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و داعشیان تێكشكاندووه‌.

دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌كه‌، هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ستیان كرد به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌كه‌و گه‌ڕان به‌دوای‌ چه‌كدارانی‌ داعشدا.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ 24 ی‌ ئه‌م مانگه‌، ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ (محمد رسول الله‌) ی‌ راگه‌یاند، بۆ ئازادكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ قه‌یره‌وان و به‌عاج و گه‌یشتن به‌سنوری‌ عێراق له‌گه‌ڵ سوریا.

23 ی‌ ئه‌ مانگه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وانی‌ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ "محمد رسول الله‌".

ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ نیگه‌رانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ قه‌زای‌ شنگال و ئێزیدی‌ نشینن.

فه‌رمانده‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال ده‌ڵێن حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌بێ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License