پڕۆسەی ئازادکردنی فڕۆکە خانەی موسڵ سەرلەبەیانی ێەمڕۆ دەستی پێ کر
پڕۆسەی ئازادکردنی فڕۆکە خانەی موسڵ سەرلەبەیانی ێەمڕۆ دەستی پێ کرد.
میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند هێزەکان بە زوترین کات چونە ناو فڕۆکە خانەکە و دەستیان بە سەر دا گرت.
ئەمە لە کاتێک دایە سایتی هەواڵی السومریە ڕایگەیاندوە کە هێزەکان تەنانەت چۆنەتە ناو ساڵونەکانی مەتارەکەە
المیادین ڕایدەگەیەنێت کە تیرورستە کان بە مەبەستی ئەوەی کە هێزە عێراقیەکاننەتوانن لە فڕۆکەخانەکە سود وەربگرن بە تەواوەتی لەناویان بدوە.
هاوکات لەگەڵ کۆنترۆڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە تیمەکانی پوچەڵ کردنەوە ڕەوانەی ئە ناوچەیە کراون تاوو بە تەواوەتی پاکی بکەنەوە و سەیارە جەنگیەکان دور بخەنەوە.
بەپێی هەواڵە پێشوەکانی فەرماندە جەنگیەکانی عێراق بۆ ئازاد کردنی بەشی خۆر ئاوای موسڵ نزیکەی سەد هەزار کەس لە هێزە چەکدارەکانی عێراق بەشداریان کردوە کە لە سەرەتایی هەفتە پێشوو دەستی پێ کردوە، و یەکەم ناوچەی مەبەستیان فڕۆکە خانەی موسڵ و مەقەڕی الغزلانی لە بەشی باشوری موسڵە.
.
.









..............