شاری ماراوی بە تەواوی لە کۆنترۆڵی داعش دایە و شەڕ بەردەوامە

شاری ماراوی بە تەواوی لە کۆنترۆڵی داعش دایە و شەڕ بەردەوامە

به‌ هه‌زاران كه‌س دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌كه‌وه‌ هه‌ڵهاتوون.

چه‌كدارانی سه‌ر به‌ داعش دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناوچه‌سه‌ره‌كییه‌كانی شاری ماراوی له‌ باشوری فلیپین كه‌ زێدی جه‌ماعه‌تی ماوت و ئه‌بو سه‌یاف-ن كه‌ به‌یعه‌ت یان به‌ داعش دابوو.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئاڵای داعش له‌شاری ماراوی هه‌ڵدراوه‌و به‌رپرسانی فلیپین مه‌ترسییان هه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و هاوكاری گروپه‌ لۆكاڵییه‌كانیان بكه‌ن له‌و وڵاته‌ .
سوپای فلیپین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای هێرشی هێلیكۆبته‌ری جه‌نگی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ داعش له‌ كۆنتڕۆڵكردنی شاری ماراوی نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

ریستیتوتو بادیلا، وته‌بێژی سوپای فلیپین رایگه‌یاند "فه‌رمانده‌كانمان جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كۆتاییپێهێنانیان نزیكبوونه‌ته‌وه‌".

پێشتر سوپا رایگه‌یاندبوو، زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوژراون و زۆرینه‌یان له‌چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانن و زۆرینه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ هه‌ڵهاتوون و گروپی ماوت، هێشتا له‌ 9گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ بوونیان هه‌یه‌.

، ئاڵای داعش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شه‌قامێكی چوڵكراوی ئه‌و شاره‌ بینراوه‌.

به‌ هه‌زاران كه‌س دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌كه‌وه‌ هه‌ڵهاتوون.

رودریجو دوتیری، سه‌رۆكی فلیپین 26ی‌ ئه‌م مانگه‌،باری‌ نائاسایی له‌ مینداناو دووه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه‌ له‌ فلیپین راگه‌یاند، دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری ماراوی كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ 200 هه‌زار كه‌سه‌.

شاری ماراوی ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی لاناو دیل سور یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی گروپه‌كه‌یه‌ كه‌ دژی‌ سوپا شه‌ڕده‌كات


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش