تیرۆریستانی داعش منداڵان ناچار ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان لێ‌بخوڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به هێزه عیراقیه‌كاندا بته‌قێننه‌وه
گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات كه تیرۆریستانی داعش منداڵان ناچار ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان لێ‌بخوڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به هێزه عیراقیه‌كاندا بته‌قێننه‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ژه‌نڕاڵ مات ئیسله‌ر یه‌كێك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند, ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان, به‌هێزترین چه‌كی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشن له سوریا‌و عیراق و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه هه‌ر بۆیه ئێستا، زۆرینه‌ی كاره خۆكوژیی و په‌لاماره‌كانی دژی هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی دیكه له نێو سوریا به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند داعش له قۆناغی ئێستادا ژماره‌ی ڕوو لهكهمبونهوهیهو وه‌ك ماوه‌ی ڕابردوو خۆبه‌خشی ده‌ستناكه‌وێت و زۆر به‌باشیی له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوه هه‌ر بۆیه به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه تیرۆیستانی داعش منداڵان و كه‌سانی كه‌مئه‌ندام ناچار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان لێ‌بخوڕن بۆ ئه‌و كاره‌شیان له نێو ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهكهدا به زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه.