حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ گه‌یشته‌ سنوری عێراق و سوریا+ڕەسم

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ گه‌یشته‌ سنوری عێراق و سوریا+ڕەسم

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌مڕۆ له‌باشوری‌ قه‌زای‌ به‌عاج پێشڕه‌ویان كردو گه‌یشتنه‌ ده‌روازه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ ریساله‌.

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌مڕۆ له‌باشوری‌ قه‌زای‌ به‌عاج پێشڕه‌ویان كردو گه‌یشتنه‌ ده‌روازه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ ریساله‌.

به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لیواكانی‌ 11 و 41 ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ باشوری‌ قه‌زای‌ به‌عاج به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی‌ دایانڕشتووه‌ بۆ دابڕین و گه‌مارۆدانی‌ قه‌زای‌ به‌عاج.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌كانیان له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌روازه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ ریساله‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ و بڕینی‌ رێگه‌ی‌ هاوكاری‌ به‌ داعش به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ قه‌زاكه‌.

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، كۆتایی مانگی‌ رابردوو، گه‌یشتنه‌ سه‌ر سنووری‌ سوریا و عێراق دوای‌ ئه‌وه‌ی‌  له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا چه‌ند گوندێكی‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌حتانیه‌-یان له‌ قه‌زای‌ به‌عاج كۆنتڕۆڵكرد.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ 24 ی‌ مانگی‌ رابردوو، ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ (محمد رسول الله‌) ی‌ راگه‌یاند، بۆ ئازادكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ قه‌یره‌وان و به‌عاج.

ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ نیگه‌رانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ قه‌زای‌ شنگال و ئێزیدی‌ نشینن.

فه‌رمانده‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال ده‌ڵێن حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌بێ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.



.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش