حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزی‌ زیاتر ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ حه‌ویجه‌ ده‌كات

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزی‌ زیاتر ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ حه‌ویجه‌ ده‌كات

ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هێزی‌ نوێیان ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداریی‌ له‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كاندا بكه‌ن

فه‌رمانده‌یی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هێزی‌ نوێیان ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداریی‌ له‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كاندا بكه‌ن
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: فه‌رمانده‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ مه‌كحول‌و باشوری‌ شه‌رگات كردوه‌‌و به‌ئاراسته‌ی‌ ده‌شتاییه‌كانی‌ حه‌ویجه‌ پێشڕه‌ویی‌ ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌نیازن، رێگاكانی‌ نێوان خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا‌و ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ سه‌ڵاحه‌دین‌و خۆرئاوای‌ كه‌ركوك، له‌ تیرۆریستانی‌ داعش دابخه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق، ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ حه‌ویجه‌ی‌ به‌هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ سپاردوه‌.

راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ رونیكردۆته‌وه‌، ئاماده‌كاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ حه‌ویجه‌‌و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ته‌واو بوه‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ كاتژمێری‌ سفرن، بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێگه‌‌و سه‌نگه‌ره‌كانی‌ داعش.

ته مرینی هیزه کانی حشدی شعبی


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License