هێزه‌كانیان گونده‌كانی عهبرهی بچوك، عهبرهی ناوه‌ڕاست، عهبرهی باكور، و خرابه جه‌حش یان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك گوند له ده‌وربه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، پۆلیسی فیدراڵیش له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ له‌پێشڕه‌ویدایه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بلاَویكردهوه، هێزه‌كانیان گونده‌كانی عهبرهی بچوك، عهبرهی ناوه‌ڕاست، عهبرهی باكور، و خرابه جه‌حش یان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌ونه خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر.
به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كۆنترۆڵ كران، گه‌یشته پێنج گوند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ گوندی عهزیزیه یان له ڕۆژههلاَتی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ كرده‌وه.
پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ، سه‌باره‌ت بهپێشڕهویهكانیشیان فه‌ریق ڕائید شاكر، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی ڕایگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان ناوچه‌ی حاوی جه‌وسه‌ق یان كۆنترۆڵكردوهتهوه.