دوای ئازادکردنی موسڵ ئەرکی هێزە ئەمنییەکان قورستر دەبن و مەترسی هەیە، چیای حەمرین بکنە مۆڵگەی خۆیان
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری رایگەیاند" دوای ئازادکردنی موسڵ ئەرکی هێزە ئەمنییەکان قورستر دەبن و مەترسی هەیە، چیای حەمرین بکنە مۆڵگەی خۆیان".
لاھور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا : وتی " سەرجەم موسڵ رزگار دەکرێت، بەڵام دوای رزگارکردنی موسڵ ئەرکی ھێزە ئەمنییەکان سەختتر دەبێت.
لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری دەڵێت چەند ئاماژەیەک بەدی دەکرێت کە تیرۆریستانی داعش بەنیازن چیای حەمرین بکەنە مۆڵگەی خۆیان و لەوێوە پەلامارەکانیان بۆ ناوچەکانی تری عێراق ئاراستە بکەن
سەبارەت بەچارەنووسی ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی تیرۆریستانی داعشیش دەڵێت" بەوریایی مامەڵە دەکات و ھیچ جۆرە ئامرازێکی پەیوەندیکردن بەکارناھێنێت و بەردەوام لەنێوان سوریاو عێراقدا لە جوڵەدایە".
ئەو بەرپرسەی هێزە ئەمنییەکان سەرهەڵدانی گرووپی " تیرۆرستی تری "ھاوشێوەی داعشیشی بەدوور نەزانی ئەگەر سەرکردە سیاسییەکان سەرکەوتوو نەبن لە بەدیھێنانی ئاشتەوایی لەنێوان پێکھاتە جیاوازەکانی وڵاتدا.
لاھور شێخ جەنگی نیگەرانی خۆشی پیشاندا لە ئەگەری بەریەک کەوتنی ھێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە داھاتوودا، ئەگەر ھەرێمی کوردستان و بەغداد ھەوڵ نەدەن لەرێی وتووێژەوە ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن.