?>

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سووریا گرته ئەستۆ

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سووریا گرته ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسێکی سەر بە سوپای سووریا لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، رۆژی رابردوو تیرۆریستان لە پارێزگای ڕەققە لە باکووری ئەو وڵاتە هێرشیان کردە سەر پاسێک کە سەربازانی سووریای تێدابوو. لەم هێرشەدا 13 سەربازی سوریایی کوژران و 2 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە ماوەی ڕابردوودا تیرۆریستان لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشیان کردە سەر پاسێکی نەفەر هەڵگر و بە هۆیەوە لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی سەرچاوە سوورییەکان، جموجۆڵی تیرۆریستان لەم وڵاتە بۆ پشتیوانیی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا  له وان دەگەڕێتەوە؛ بە جۆرێک که  ئەم لەشکەریانە خەریکی ڕاهێنانی تیرۆریستانی داعشن لە باکووری سووریان. سوپای ئەمەریکا دەستی بە مەشق و ڕاهێنانی چڕ کردووە بۆ ئاشنابوونی داعشیەکان بە بەکارهێنانی RPG و موشەکی سەرشان . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*