?>

داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدر ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراقی کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە، بە ئەستۆ گرت

داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدر ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراقی کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە، بە ئەستۆ گرت

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدر ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراقی کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە، بە ئەستۆ گرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شارۆچکەی سەدر لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە تەقینەوەی ربۆمبایەکی لە بازاڕێکی قەرەباڵغ دا بە خۆوە بینی کە لە ئەنجام دا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبا لە بازاڕی «وەحیلات»ی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە نامەیەکی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وشداریی ئەوەی دا بوو کە تاقمی تیرۆریستیی داعش یە شیمانەی زۆرەوە لە ڕۆژانی پشووی جێژنی قوریاندا   پەلاماری گەڕەک و ناوچەگەلێکی بەغدا لەوانە شارۆچکەی سەدر، کازمیە، شەعب و شوعلە دەدات. ئەمەش بابەتێکە کە ڕەخنەی کۆمەڵێک لە کاربەرانی نۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێ کەوتووەتەوە کە بۆ سەرباری ئاگادار بوون لە ھەگەری ئەنجام گرتنی وەھا ھێرشێک کەچی ھیچ تەگبیرێکی ئاسایشتیی دەستبەجێی بۆ نەکرا.

شارۆچکەی سەدر و بە تایبەت بازاڕە قەرەباڵغەکانی لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ڕوداگەلی ئاسایشتیی جۆربەجۆری تاقی کردووەتەوە.

نزیکەی سێ حەوتە لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی سەدری بەغدا لە بازاڕی «ئەلمەجالیس» ڕووی دا کە ١٥ برینداری لێ کەوتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*