?>

داخوازیی تالیبان بۆ ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکا

داخوازیی تالیبان بۆ ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکا

وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە پێڕستی ڕەشی خۆی دا بسڕێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد نەعیم» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان ڕایگەیاند: ھەڵگیرانی ناوی ڕابەرانی ئەم تاقمە لە نێو پێڕستی ڕەش دا لەو بڕگانەی ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەمریکایەو واشێنگتۆن دەبێ پابەندی بێت.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان وتیشی: تالیبان پابەندی بەڵێنەکەیەتی لەمەڕ پێشگرتن بە بەکارھێنرانی خاکی ئەفغانستان بۆ ھێرش کردنەسەر وڵاتانی دیکە.

تالیبان ھەبوونی ناوی کەسایەتییەکانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستانی لەنێو پێڕستی ڕەشی ئەمریکادا بە پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی دەوحە دەزانێ و لەم پەیوەندییەدا «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبانیش لەم دواییەدا دوابەدوای قسەکانی کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە مەڕ ئەمەی کە ناوی ھێندێک لە ئەندامانی کابینەی ئیماراتی ئیسلامی یان ئەندامانی یبنەماڵەی حەقانی لە پێڕستی ڕەشی ئەمریکادایە ، وتی: ئیماراتی ئیسلامی ئەم بابەتە بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکەی دەوحەو بە زیانی ئەمریکاو ئەفغانستان دەزانێت. 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License