?>

داخوازیی بۆ ئازاد کردنی دوو ڕۆژنامە نووسی زیندانیی لە هەولێر

داخوازیی بۆ ئازاد کردنی دوو ڕۆژنامە نووسی زیندانیی لە هەولێر

ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ لە بارەی بڕیاری سزای زیندانیكردنی شەش ساڵ شێروان شێراوانی و گوهدار زێباری لەلایەن دادگای هەولێرراگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ لە بارەی بڕیاری سزای زیندانیكردنی شەش ساڵ شێروان شێراوانی و گوهدار زێباری لەلایەن دادگای هەولێرراگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئیدانەی ئەو حوکمەی کرد.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: "ئەو حوکمەی ئەمڕۆ نەک تەنیا نەگونجاو و نادەدپەروەرانەیە، بەڵکوو دەشی سەلمێنێت حکومەتی هەرێم وازی لەوەش هێناوە خۆی پـیشان بدات کە گرنگی بە ئازادی ڕۆژنامەگەری دەدات."

داخوازی ڕێکخراوە جیهانییەکان بۆ ئازاد کردنی ئەو دوو ڕۆژنامە نووسە

ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا  وتوویەتی: دەبێت دەسەڵاتدارانی کوردی باکوری عێراق دەستبەجێ ئەم دوو ڕۆژنامەوانە ئازادبکەن و تۆمەتەکانیان لەسەر لابەرن، و هەروەها وازبهێنن لە هەراسانکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

هاوكات محەمەد عەبدوڵڵا، پارێزەری شێروان شێروانی بە ڕێکخراوەکەی وتووە ئەو بەڵگانەی شێروانی پێ تۆمەتبارکراوە بەس نین و هیچ بنەمایەکیان نیـیە.

سزاکەیان شەش ساڵە

لای خۆشیەوە، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری گشتی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی، ئەویش بە ڕێکخراوی CPJ وتووە داوایانکردووە لە دادگای پـیاداچوونەوە سزاکان کەمبکرێنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیار سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ ئەودوو رۆژنامەوانە دەرکرد بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان".
ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و هەریەكە لەسەرۆكی پەرلەمان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان داوای پێداچوونەوەیان بەبڕیارەكە كرد. 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش