?>

خەڵکی نارای لە تورکیا خوازیاری دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانن

خەڵکی نارای لە تورکیا خوازیاری دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانن

خۆپیشاندەرانی تورکیا لە کاردانەوە بە بڵاوکراوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕووداوی 1915، داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان ئەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پاش کردەوەکەی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناساندنی  ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان، ناڕازیانی تورکیا ئەمڕۆ بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕەزایی، خوازیاری دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک لە پارێزگای "ئادنا" لە وڵاتەکەیان بوون.

ناڕازیان هەروەها داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن ئەم بنکە سەربازییە دابخرێت و هێزەکانی ئەوێ دەر بکرێن. کۆبوونەوەی ناڕەزایی لە لایەن "یەکیەتی لاوانی تورکیا" ڕێک خرابوو.

خۆپیشاندەرن هەندێ پلاکاردیان بە دەستەوە بوو کە لە سەری نووسرابوو: ناتۆ بڕۆ دەرەوە، لە وڵامی درۆکانی ئەمریکا سەبارەت بە ژینۆساید، ئینجرلیک دابخەن، بە ناتۆ بڵێن نە ئێراە وڵاتی ئێمەیە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کوشتنی ئەرمەنییەکان لە کاتی ئیمپراتوری عوسمانی بە فەرمی ناساند.

جۆ بایدن لە بڵاوکراوەکەیدا نووسیبووی: هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئێمە ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە لە ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی عوسمانی کوژران بۆ ئەوەی جارێکیتر داکۆکی بکەینە سەر پێشگرتن لە پات بوونەوەی وەها ڕووداوێک.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License