وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتەسێرگی لاڤرۆڤ سەفەری تاران دەکات.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا لە کاردانەوە بە سەفەرەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ناوچەیی بۆ تاران وتی: لە سەفەری سەرۆک کۆماری قەاقستان هەوڵمان دا زنجیرەی پێوەندییە ناوچەییەکان لە بازنەی شانگهای و ئێکۆ تەواو بکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەڕێز لاڤرۆف سەردانی تاران دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی جۆزێف بورێل سەبارەت بە دەستخستنی ڕێککەوتن لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سیاسەتی دووفاقیی واشنتۆن بۆ هەمووان ئاشکرایە. کاتێک قسەی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا دەبیسن کە دەیانەوێت هەڵەکانی ترامپ قەرەبوو بکەنەوە و لە هەمان کاتیشدا هەر ئەو هەڵانە لە هەڵسوکەوتی خۆیان دەبینی، ئەوە دێنێتەوە بیر کە باوەڕ بە کامەیان بکەیت.
خەتیب زادە گوتیشی : ئەمریکا کۆمەڵگای جیهانی نیسبەت بە خۆی بێ بڕوا کردووە و هەر بۆیە ئەبێ بە وردی وشیاری بەرژەوەندی و مافی گەلێ ئیران بین.
ناوبراو سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا وتی: یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانی ئێمە لە ناوچەکە هاوکاییەکان لەگەڵ تورکیایە و لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک لە سەقامگیرتری پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەبووە.
342/