?>

خۆپێشاندانی دژی ڤاکسینی کۆرۆنا لە تورکیا سەرباری 23 ھەزار تووشبووی نوێ

خۆپێشاندانی دژی ڤاکسینی کۆرۆنا لە تورکیا سەرباری 23 ھەزار تووشبووی نوێ

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئەمشەو باسی خۆپێشاندانی ژمارێک لە شارومەندانی ئەستەموڵیان کرد بۆ ناڕەزایەتیی بە ڤاکسینی کۆرۆنا .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کاتێک دا کە تورکیا ھەروا ئامارێکی باڵا لە تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە ، ژمارێک لە شارومەندانی شاری ئەستەموڵ بە سازدانی خۆپێشاندان بانگەشەی رەوتی نەگونجاوی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا لەم وڵاتەیان کرد . 

نزیکەی سێ ھەزار کەس رۆژی شەممە بۆ ناڕەزایەتیی بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیان دایە خۆپێشاندان لە ئەستەموڵ . 

ئامادەبوان لەم خۆپێشاندانە لەژێر ناوی بێداریی گەورە لافیتە گەلێکیان لە دەستدابوو کە لەسەری نووسرابوو : خەڵکی تورکیا بەرازی ھیندی بۆ ڤاکسیناسیۆن نین و وەزارەتی تەندروستیی نوسینگەی بازاڕدۆزینەوەی ڤاکسین نیە . 

لە لافیتەی دیکەدا ناڕازیان خوازیاری وازلەکارھێنانی وەزیری تەندروستیی تورکیا بوون . راپۆر دەڵێن نوێنەرانی 14 پارتی سیاسیی لەم گردبوونەوەدابوون . 

ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بە ھۆی ئەم پەتایە لە تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا رووی کردووەتە ھەڵکشان .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License