?>

خۆپیشاندانی شەوانەی جەماوەری ئەفغانستان دژی تالیبان، ھەل و مەرجەکە لە «پەنجشیر»دا بە قازانجی نەیارانی تالیبان شکاوەتەوە

خۆپیشاندانی شەوانەی جەماوەری ئەفغانستان دژی تالیبان، ھەل و مەرجەکە لە «پەنجشیر»دا بە قازانجی نەیارانی تالیبان شکاوەتەوە

جەماوەری ئەفغانستان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ھێندێک لە شارەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابلۆڵل پێتەخت دژی تاقمی تالیبان دەستیان دایە خۆپیشاندان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەم خۆپیشاندانە چەند کاژێرێک دوای ئەوەی کە «ئەحمەد مەسعود» فەرماندەری نەیارانی تالیبان لە ئەفغانستان داوای لەخەڵکی ئەم وڵاتە کرد کە ڕاپەڕینێکی گشتی دژی ئەم تاقمە بەرپاکەن، بەڕێوە چوو.

لەو گرتەگەلەی کە لە ناڕەزامەندییەکانی شاری کابۆل و مەزارشەریف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، کۆمەڵێک لەخەڵک لە تاریکایی شەودا خەریکی ھەڵدانی  دروشمی «بژی خۆڕاگری »و «نەمان بۆ پاکستان»ن.

ھەر لەم کاتەدا ھەواڵەکان لە ئەفغانستانەوە دەربڕی ئەوەن کە ھێندێک فڕۆکەی شەڕکەری نەناسراوی نیوە شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بنکەو بارەگای تالیبانیان لە ویلایەتی «پەنجشیر» کردووەتە ئامانج.

ھێشتا ڕوون نییە کە ئەو فڕۆکانە لە کامە وڵاتەوە ھەستاون و تاقمی تالیبانیان بوردومان کردووە، بەڵام شایەتحاڵانی خۆجێیی دەڵێن لە ئێستادا دۆخەکە بە قازانجی ھێزەکانی سەر بە «ئەحمەد مەسعود» لە ویلایەتی «پەنجشیر» شکاوەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License