?>

خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان نزیکە

خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان نزیکە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە بە تەماین خولی پێنجەمی گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان بە میوانداری عێراق بەڕێوە ببەین، وتی: سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان، گفتوگۆکان درێژە دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بە تەماین خولی پێنجەمی گفتوگۆکان ئێران و عەرەبستان بە میوانداری عێراق بەڕێوە ببەین.

خەتیب زادە جەختی کرد: سەرەڕای هەموو بابەتە دژەکانی نێوانمان، هەوڵمان دا بە وەلانادنی هەموو خاڵە دژەکان گفتوگۆکانمان درێژە بدەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: هۆکارەکان، فەرماندەرەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە لە جەنایەتی ئاشکرای تیرۆری سەردار سولەیمانی دەستیان هەبوو نە دەبەخشین و نە لەبیری دەکەین و بە هەموو هەوڵی خۆمانەوە جەنایەتەکە شوێنگیری دەکەین.

ئەورووپا خۆی بە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بزانێت نەک نوێنەری کەسانی دیکە

خەتیب زادە هەروەها لە کاردانەوە بە گۆڕینی دانوستانکارانی دوو وڵاتی ئەورووپی وتی: گۆڕینی هەندێک لە دانوستانکاران بەهۆی گۆڕینی حکومەت لە ئەڵمانیا وبریتانیاش بە بۆنەی خانەنشین کرانی دانوستانکاری پێشووە.

ناوبراو درێژەی دا: چاوەڕوانی ئێمە لە وڵاتانی ئەورووپی ئەوەیە کە خۆیان بە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بزانن نەک وەکوو نوێنەری لایەنێکی تایبەت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها زیادی کرد: کەواتە بە پێی ڕاستییەکان وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵ بدەن کە هەموو ئەندامەکان دڵنیا ببنەوە کە ئەمریکا بە شیوەی کاریگەر و دەستەبەر کردنی هەندێک بەڵێن بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لە ئەو یارییە کە لەژێر ناوی دابەشکاری دەیکەن، خۆیان ببوێرن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*