?>

خولی فێرکاریی زمانی فارسی بۆ یەکەمجار لە زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ دەستی پێکرد

خولی فێرکاریی زمانی فارسی بۆ یەکەمجار لە زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ دەستی پێکرد

ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند بۆ یەکەمجار خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی چەرمۆ لە شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ داوود حەسەن پوور لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕایگەیاند لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی چەرمۆی شاری چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی یەکەمین خولی فێرکاریی زمان و ئەدەبیاتی فارسی دەستی پێکردووە.

ناوبراو گوتیشی ئەم خولانە بە پشتگیریی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی ئاشنابوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی لەگەڵ زمان و ئەدەبیان و فەرهەنگی ئێرانیدا ڕێکخراوە.

هەر بەوتەی حەسەن پوور، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێرانیدا پێوستیان بەم مەشقەیە.

 حەسەن پوور زیاتر وتی: مەشقی زمانی فارسی لە چەند ناوەندێکی دیکەیشدا لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License