?>

خاپوور کرانی ھەمدیسانی گوندی «عەراقیب» بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار

خاپوور کرانی ھەمدیسانی گوندی «عەراقیب» بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار

ڕژێمی زایۆنی بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار ھەڵیکوتایە سەر گوندی فەلەستینیی «عەراقیب» لە سارای «نەقەب»و خاپووری کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ژمارێک لە لەشکەریانی زایۆنی ڕۆژی پینج شەممە بەھۆی چەند شۆفەڵێکەوە هەڵیکووتایە سەر گوندی «عەراقیب» و ئەو ماڵانەی وا فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیە سازیان کردبوو، تێکڕووخاند.

ڕژیمی زایۆنی ھەر لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە نیازی کاولکردنی گوندی «عەراقیب» و دابڕکردنی زەوی وزاری فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیەوە بووە، ھەر بۆیە بەمەبەستی گوشارھێنان بۆ دانیشتووەکانی ھەتائێستا ١٩٢ جار ماڵەکانی کاول کردوون و سەرباری ئەمەش،دانیشتووانی ئەم گوندە سوورن لە سەر مانەوەیان لەم شوێنە دا پێداگرن و حەزبە چۆڵ کردنی ناکەن .

 گوندی «عەراقیب» لە سارای «نەقەب» دایە و رژیمی زایۆنی بە هەر شێوەیەک هەوڵی کاولکردن و کۆچاندنی دانیشتووانی دەدات ھەتا بتوانێ زەوی وزارەکانی ئەم گوندە بۆ پەرەدان بە شارۆچکە چێکردن بۆ داگیر کارای بەکار بێنێ.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا بە ئێستا گوندی «عەراقیب» ١٠ جار کاولکراوە، کەچی هەرجارەش دانیشتووانەکەی ئەو ماڵانەیان سەرلەنوێ سازکردووەتەوە و ئامادە نین ماڵەکانیان بەجێ بێڵن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*