وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری عێراقی حه‌شدی شه‌عبی جەخت لەوەدەكاتەوە،ئەوان له‌پشت هێرشه موشه‌كیه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه نین و دەڵێت:هه‌ركه‌سێكیش تۆمه‌تبارمان بكات، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین.
به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ عه‌لی حسێنی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە "هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كانه نیـیه كه كراونه‌ته سه‌ر شاری هه‌ولێر، به‌هیچ جۆرێكیش هێزه‌كانی ئێمه له پشت ئه‌و هێرشه‌وه نین.
ئاماژەی بەوەشداوە کە " هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار بكات به ئه‌نجامدانی هێرشه موشه‌كیه‌كانی شاری هه‌ولێر، له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن".
ئەمشەو چەند مووشەك ئاڕاستەی هەولێر كران و لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێك لەمووشەكان تەقێنرانەوە هاوكات چەند مووشەكێك لەفرۆكەخانەی شارەكە كەوتنە خوارەوە و هەروەها سێ موشه‌كیشیان له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
342/