?>

حزبوڵڵای عێراق: تورکیا لە چارەنووسی داگیرکەرانی قیزەونی ئەمریکی پەند وەربگرێت

حزبوڵڵای عێراق: تورکیا لە چارەنووسی داگیرکەرانی قیزەونی ئەمریکی پەند وەربگرێت

گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق بەرامبەر بە ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سنونیی شنگال کاردانەوەی پیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سنووربەزاندنە بەردەوامەکانی تورکیا بەرامبەر بە عێراق نەک ھەر پێشێل کردنی سەروەریی ئەم وڵاتە، بەڵکو سوکایەتی کردنیشە بە جەماوەری عێراق.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سازان و دەست تێکەڵ کردنی دەوڵەت و ھێندێک لە ھێزە سیاسییەکان، تورکیای بۆ داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق و بێ بەری کردنمان لە بەشاوی خۆمان پڕکێش تر کردووە.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕاشیگەیاندووە: تورکیا دەبێ ڕووبەڕووی بەرپەرچ دانەوەی ئاسایشتی و ئابووری و تێشێل کرانی بەرژەوەندییەکانی لە عێراق دا بێتەوە ھەتا بە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دا بچێتەوە.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە، خەڵک و خۆڕاگریی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکاری بە تەواوی ئامادەیەو ڕژێمی داگیرکەری تورکیا دەبێ لە چارەنووسی داگیرکەرە قیزەونە ئەمریکییەکان پەند وەر بگرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*