?>

جەهانگیری سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات

جەهانگیری سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە مەبەستی سەردان و کردنەوەی چەند گەڵاڵەی گرینگی ئاوەدانی و بە شداری لە کۆبوونەوەی ئەرکانی ئابووری خۆڕاگری ڕۆژی شەممە دووی ڕەشەممە سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسحاق جەهانگیری لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەدا بڕیارە بە ئامادە بوونی لە گوندی هانیس، وێڕای کردنەوەی 96 کیلۆمەتر ڕێگای گوندیی خەیارە-هانیس، ژمارەیەک گەڵاڵەی ئاوەدانی و هەلی کاری گوندەواری لە ئاستی پارێزگا بە شێوەی هاوکات بکاتەوە.

هەروەها بە ئامادە بوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە گوندی هانیس، کاری کێشانی گاز بۆ 100  گوندی پارێزگاش دەست پێبکات.

بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لەگەڵ هەڵکەوتەکانی پارێزگا لە بەرنامەکانی تری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە ئەو سەفەرە بۆ کوردستانە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش