?>

جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر گۆش کردنی بەرەیەکی خاوەن شوناسی نیشتیمانی بۆ وەدی ھاتنی شارستانیەتی شکۆمەندی ئیسلامی

جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر گۆش کردنی بەرەیەکی خاوەن شوناسی نیشتیمانی بۆ وەدی ھاتنی شارستانیەتی شکۆمەندی ئیسلامی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، پەروەردەو بارھێنانی بە گۆشکەری بەرەیەکی شارستانیەت چێکەر ناوبردو وتی: بەرە لاوو تازە لاو، دەبێ خاوەنی شوناسێکی نیشتیمانی و ئیسلامی و ئێرانی، متمانە بە خۆیی، خۆڕاگر، ئاگاداری ھزرەکانی ئیمام و ئارمانجەکان ، زانستوەرو کارامە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سەدان کەس لە مامۆستایان و فێرکارانی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە ئامانجی درێژماوەی پێکھێنانی شارستانیەتی تازە و شکۆمەندی ئیسلامی، جەختی کرد: سەرچاوەی مرۆڤی، ژێرخانی ھەر شارستانیەتێک دێتە ئەژمارو پێکھێنەرانی شارستانیەتی تازەی ئیسلامی بەرەیەکن کە لە ئێستادا لە ژێر دەستی فێرکارو مامۆستایاندان، بەم پێیە گرینگی و بایەخی کاری مامۆستایی دەبێ لەم سۆنگەوە چاو لێ بکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم بەرەیە بەم ئامانجە ھەرە مەزنە دەبێ خاوەنی شوناسی ئێرانی_ئیسلامی، بڕوامەندیی پتەوو قوڵ، خاوەنی متمتنە بەخۆ بوون، خۆ پێگەیاندوو، وریاو لە سەرھەست لە ھەمبەر شارستانیەتی لە برەوکەوتووی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، زانستوەرو کارامە بێت ھەتا بتوانێ شارستانیەتێکی گەورە پێک بێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گۆشکردنی کەسانی ھەڵکەوتە لە بازنەی پەروەردەو بارھێنانی دوای سەرکەوتنی شۆڕش، وتیشی: لە سای ھەوڵی مامۆستایان لە چوار دەیەی ئەم دواییە، کەسانێکی لێھاتوو لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکاندا پێ گەیەندراون، بەڵام بەس نییەو بۆ ئەو شارستانیەتە شکۆمەندە، دەبێ ئەم چەشنە گۆشکردنانە گشتداگر ببن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تێگەییشتن لە بایەخی خۆڕاگری و پتەو بوونی بە پێداویستییەکی قوتابیان زانی و وتیشی: لە جیھانێکدا کە ھەرکەس، چ ڕۆژھەڵاتی و چ ڕۆژئاوایی زۆرداری دەکات، دیارە بەرەی داھاتوو دەبێ بایەخ و گرینگایەتیی خۆڕاگرتن ھەر لە ئێستاوە فێر ببێ ھەتا لە بەر ڕۆشنایی ئەم فێرکارییانە بتوانێ ژیارو شارستانیەت چێ کات و گەل و وڵات سەربەرز کات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*