?>

جەختی چین و ڕووسیا لە سەر گەڕانەوەی بێ شەرت و مەرجی ئەمریکا بۆ بەرجام

جەختی چین و ڕووسیا لە سەر گەڕانەوەی بێ شەرت و مەرجی ئەمریکا بۆ بەرجام

وەزیرانی چین و ڕووسیا لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە یەک لایەنەکانی دژی ئێران پێی داگرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە سەردانی چینی کردووە لە دیدار لەگەڵ «وتنگ یی» ھاوتای چینیی خۆی دا لە بارەی کێشە گرینگە نێونەتەوەییەکان بە تایبەت پرسی بەرجام وتووێژی کرد.

لاڤرۆف وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتیی توندی خۆی لەگەڵ ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە سەر بەرنگار بوونەوەی تاکڕەوییەکانی ئەم وڵاتە پێی داگرت و وتی: چین و ڕووسیا دەبێ لە بەرامبەر گوشارو سەرکوتکاریەکانی ئەمریکا خۆڕاگری بنوێنن و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ھاوبەش و ڕاگرتنی سەقام و ھاوکاریی نێونەتەوەیی ھەوڵێکی ھاوبەش بخەنەگەڕ.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ گەشێکی چوار ڕۆژە سەردانی چینی کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*