?>

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری گەیشتە سنە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری گەیشتە سنە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئاوەدانی و ئابووری لە بواری گوندەواری و کشتوکاڵی کاتژمێرێک پێش ئێستا گەییشتە فڕۆکەخانی سنە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسحاق جەهانگیری لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەدا بڕیارە بە ئامادە بوون لە گوندی هانیس، وێڕات کردنەوەی 96  کیلۆمەتر ڕێگای گوندەوار لە پارێزگا، ژمارەیەک گەڵاڵەی ئاوەدانی و ڕەخساندنی هەلی کار لە ئاستی پارێزگا بە شێوەی هاوکات بکاتەوە.

هەروەها بە ئامادە بوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە گوندی هانیس، کاری کێشانی گاز بۆ 100 گوندی پارێزگا دەست پێدەکات.

بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لە گەڵ هەڵکەوتەکانی پارێزگا لە بەرنامەکانی تری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سەفەر بۆ پارێزگای کوردستان دەبێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش