?>

جێگری سیاسی سپای پاسداران هۆشداریی دا: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە تیرۆریستان نەکەن بە شێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لە گەڵ دەکەین

جێگری سیاسی سپای پاسداران هۆشداریی دا: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە تیرۆریستان نەکەن بە شێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لە گەڵ دەکەین

جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری سیاسی گوتی: ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و ھەڵوێستی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان نەگرنەبەر، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار یەدوڵڵا جەوانی سەبارەت بە چالاکی گرووپە چەکدارەکان دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان، وتی: هەر کەس و لایەنێک چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە بیەوێت ئاسایش و یەکپارچەیی نیشتمانی ئێمە تێک بدات، قبووڵ ناکرێت و بەرپەرچی دەدەینەوە.

ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ئەوەی بستێک لە خاکی وڵاتەکەی بە داگیرکەر بدات، بەرەوانی پیرۆزی تێپەڕاند و لە هەموو سەردەمانی دیکەشدا بە شێوەی جیدی رووبەڕووی دوژمنانی خۆی بۆتەوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە هەندێ جار لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق ھەندێ جموجۆڵمان دەدی کە لە لایەن جودایی خوازەکانەوە ڕووی دەدا بەڵام ئێمە بە شێوەی جیدی ڕووبەڕوویان بووینەوە.

سەردار جەوانی ڕاشیگەیاند: ئەم ڕۆژانەش ئەم ڕووداوانە دووپات دەبنەوە بۆیە گەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و کردەوەی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان بەڕێوە نەبەن، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License