?>

جیهادی ئیسلامی: بە هێرشەکانی موقاوەمە، هەرەس بە ژەنەراڵە ئیسرائیلییەکان دێنین

جیهادی ئیسلامی: بە هێرشەکانی موقاوەمە، هەرەس بە ژەنەراڵە ئیسرائیلییەکان دێنین

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەب بۆ جێ بەجێ کردنی سیاسەتی بەجوولەکە کردنی قودس و لەناوبردنی ئارمانجی فەلەستین کەڵک وەردەگرێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ "طارق سلمی" وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین رۆژی یەکشەممە پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی لەهەوڵدایە لە قودسی داگیرکراودا سەرکەوتن بەدەس بێنێ و هەوڵیشیەتی ئامدەبوونی زایۆنییەکان بچەسپێنێ و هاوسەنگیی دەسەڵاتەکان بگرێتەدەست.

"طارق سلمی" وتی: غەززە توانی شکست بە بنیامین نەتانیاهوو ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنی بێنێ و دەتوانێ بەهێرشەکانی خۆڕاگریی، گشت ژەنەرالەکانی ئەو رژیمە هەرەس پێ بێنێ.

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامیی هەروەها رایگەیاند؛ رژیمی زایۆنی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەب بۆ جێ بەجێ کردنی سیاسەتی بەجوولەکە کردنی قودس و لەناوبردنی ئارمانجی فەلەستین کەڵک وەردەگرێ..

سلمی بەئاماژە بە هەوڵی ئەو رژیمە بۆ لەناوبردنی وڵاتانی عەرەب وتی: دوژمنی زایۆنی، لاوازەو هەرکەس کە پەیوەندییەکانی ئاسایی کردۆتەوە، دەبێ بە کردەکانی خۆیدا بچێتەوە.

ئەو بەرپرسە فەلەستینیە پێی داگرت، رژیمی زایۆنی لەهەوڵی زەوت کردنی مافەکان و ئازادیی لە جیهانی عەرەب دایە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*