?>

جۆزێپ بۆرێل: یەکیەتی ئەوروپا بەدوای رزگار کردنی دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێرانە

جۆزێپ بۆرێل: یەکیەتی ئەوروپا بەدوای رزگار کردنی دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێرانە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران ڕزگار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، جۆزێپ بورێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران ڕزگار بکات.

جۆزێپ بورێڵ لەو پێوەندییەدا بە فایننەشناڵ تایمزی وت: ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان کە بە هۆی داکۆکی ئەمریکا لەسەر لانەبردنی ناوی سپای پاسداران لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ڕاگیراوە، ڕزگار بکات.

ئەو لێدوانەی بورێڵ هاوکات لەگەڵ ئەوە ڕاگەیێندراوە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕێانگەیاندووە  ئێنریکە مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە دانوستانە ناڤۆکییەکان، سەردانی تاران دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک دا جەختی کرد : دانوستانەکانی ڤیەنا ڕانەگیراوە و لە ڕێگای نووسراوەوە درێژەی هەیە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*