?>

جموجۆڵە نوێکانی تورکیا لە باکووری سوریا ، ناردنی تیرۆریستان بۆ ئەعزاز

جموجۆڵە نوێکانی تورکیا لە باکووری سوریا ، ناردنی تیرۆریستان بۆ ئەعزاز

سەرچاوە سوورییەکان باس لە جموجۆڵی دژبەرانەی هێزەکانی تورکیا دەکەن لە باکووری سووریا و ڕایانگەیاندووە کە هەموو بەڵگە و شایەتیەکان دەریدەخەن تورکیا هەوڵی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی هێرشبەرانە لە باکووری سووریا ئەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سوپای تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە و تا ئێستاش تاقمێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک؛ سه رچاوه سورییه کان رایانگه یاند: "هێزه کانی تورکیا له ماوه ی رابردوودا که ره سته سه ربازییه کانیان ره وانه ی شاری ئەعزاز له پارێزگای حه ڵه ب کردووه ، هاوکات ژماری سه ربازانی تورکیاش له باکووری سووریا زیادی کردووه ".

بەپێی ئەم سەرچاوانە: تورکیا جگە لە ناردنی کەرەستەی سەربازیی بۆ باکووری سووریا، تیرۆریستانیشی لە شاری عەفرین لە میحوەری باکووری پارێزگای حەڵەبەوە گواستۆتەوە بۆ ئەعزاز و بەنیازە لە کاتی دەستدرێژییە نوێیەکەیدا بەکاریان بهێنێت.

سەرچاوە سوورییەکان گوتیشیان : ژمارەی ئەو تیرۆریستانە کە بۆ ئەعزاز نێردراون دەگاتە زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس.  سوپای سوریاش پێگەی خۆی لە دەوروبەری ئەعزاز بەهێز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی تورکیا.

دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە سووریا کە بە دەسپێکی کردەوەی تیرۆریستی لەو وڵاتە و پشتیوانیی ئەنقەرە لە تیرۆریستان گەیشتە لوتکە، لەگەڵ کاردانەوەی توندی دیمەشق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوڕوو بووەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*