?>

تەنکەری ھەڵگری سووتەمەنی مازووت لە نزیک حسێن ئاوای سنە تەقیەوە ، سێ کوژراو و 6 بریندار

تەنکەری ھەڵگری سووتەمەنی مازووت لە نزیک حسێن ئاوای سنە تەقیەوە ، سێ کوژراو و 6 بریندار

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگەی کوردستان رایگەیاند ، تەنکەری ھەڵگری سووتەمەنی مازووت لە نزیک حسێن ئاوای سنە تەقیەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەیام جەلالی ئێوارەی شەممە بە ھەواڵدەریی ئیرنای گوت : بە ھۆی ئەم تەقینەوە شۆفیری تەنکەرەکە گیانی لەدەستداوە و چەندین خانووبەرەش لە نزیک رێگاکە ئاگریان گرتووە . 

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگەی کوردستانیش گوتی : بە پێی دوایین زانیاریەکان ، ژماری گیان لەدەستداوان بۆ سێ کەس بەرز بووەتەوە و 6 کەسیش بریندار بوون . 

گوتیشی : بە ھۆی ئەم تەقینەوە  25 خانووبەرەش زیانیان پێگەشتووە  و دانیشتوانی ئەم خانووبەرانەش بە شێوەی کاتیی نیشتەجێ کراون . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*