سەرچاوە سوورییەکان لە کوژران و بریندار بوونی چەند کەس بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری دەیرەزوور هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: ژمارەیەک لە بریندارەکان دۆخیان نالەبارە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی سانا، سەرچاوە سوورییەکان لە کوژران و بریندار بوونی چەند کەس بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری دەیرەزوور هەواڵیان دا.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆرێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلبەسیرە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی قەسەدە دایە، سێ کەس کوژران و 10 کەسیتر بە توندی بریندار بوون.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە: مۆتۆری بۆمبڕێژکراو لە بازاڕی شاری ئەلبەسیرە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقییەوە کە بە هۆی قەرەباڵغی بازاڕ تا ئێستا سێ کوژراو و 10 برینداری لێ کەوتۆتەوە.
ژمارەیەک لە دوکانەکانی ناو بازاڕەکەش ئاگریان تێ بەربووە.