?>

تەقینەوەی تیرۆریستی لە نەریتی نوێژی ھەینیی کابۆل

تەقینەوەی تیرۆریستی لە نەریتی نوێژی ھەینیی کابۆل

لانیکەم سێ نوێژگەری ئەفغانی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە مزگەوتێکی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «خالید خدران» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئاسایشتیی دەوڵەتی تالیبان لە کابۆل وتی: ئەم بۆمبایە لە مزگەوتێکدا لە ناوچەی پێنجەمی شاری کابۆل تەقیوەتەوە کە بووەتە ھۆی برینداربوونی لانیکەم سێ کەس.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ئەفغانستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو تەقینەوەو ھێرشی تیرۆریستیی جۆربەجۆری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابۆل، مزگەوتەکانی مەزار شەریف و قەندوز بە خۆیەوە بینیوە کە لە ئەنجام دا سەدان کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.

داعش بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ گرتووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*