?>

تەقینەوەیەک لە سلێمانی ١٣ برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوەیەک لە سلێمانی ١٣ برینداری لێ کەوتەوە

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی بریندار بوونی ١٣ کەسیان کردووە لە ڕووداوێکی تەقینەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بینای کافتریایه‌ک له‌ شه‌قامی «سالم»ی سلێمانی روخاو ١٣ کەس بریندار بوون.

وەک باسی دەکرێت، روداوه‌که‌ به‌هۆی ته‌قینی تانکی غازه‌وه‌ بووه‌ و ١٣ برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەه‌دوای کاتژمێر یەکی شه‌وی ڕابردوو تانکییه‌کی غاز له‌سه‌ر سه‌ربانی کافتریایه‌ک له‌ شه‌قامی سالم  ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بینای کافتریاکه‌ روخاوه‌ و دواتریش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ تیمی ته‌ندروستی و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌که‌.

هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سه‌نته‌ری فریاگوزاری سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "روداوه‌که‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانکییه‌کی غازه‌وه‌ رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێک له‌ بیناکه‌ روخاوه‌.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە له‌کاتی روداوه‌که‌دا ده‌یان که‌س له‌ناو کافتریاکه‌دا بوونە کە ژماره‌یه‌کیان لێ برندار بووە.

هاوکات سامان شێخ لطیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندووە: تاوه‌کو کاتژمێردووی شەو ١٣ بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌رجه‌میان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌ و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*