?>

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و حوکمی بە کافر زانینی سەلمان ڕۆشدی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و حوکمی بە کافر زانینی سەلمان ڕۆشدی

ئەمڕۆ کەشی مەجازی هەلی باشی بۆ لێکدانەوەی حوکمی مێژوویی بە کافر زانینی سەلمان ڕۆشدی ڕەخساندووە و موسوڵمانان دەبێ لەم هەلە کەڵک وەربگرن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی حوکمی مێژوویی ئیمام خومەینی لە سەر بە کافر زانینی سەلمان ڕۆشدی، نووسەری هیندی- بریتانیاییە. "ئایە شەیتانییەکان" ناوی ئەو کتێبەیە لە لایەن سەلمان ڕۆشدیەوە لە ڕەزبەری 1367 بڵاو بووەوە و ناڕەزایی زۆری لێ کەوتەوە. موسوڵمانەکان لە وڵاتانێکی وەکوو پاکیستان، کانادا، مێسر و هێند وێرای کۆبوونەوەی ناڕەزایی، ئاگریان لەو کتێبفرۆشیانەی بەردا کە ئەو کتێبەیان بڵاو دەکردەوە.

ئیسا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 ساڵ لەو ڕووداوە، تێگەیشتنی قووڵی ئیمام لە گرینگی ئەو بابەتە سەلمێندراوە. ئیمام لەو باسەدا نەک تەنیا سەلمان ڕۆشدی، بەڵکوو هەموو ئەو کەسانەی دەبینی کە بۆ هێرش کردنە سەر بڕوا ئایینییەکانی موسوڵمانان، ڕاسپاردەیی خۆیان بەڕێوە دەبرد.

لە حوکمە میژووییەکەی ئیمامدا نووسراوە: "نووسەری کتێبی ئایە شەیتانییەکان کە دژی ئیسلام و قورئان و پێغەمبەری ئیسلام نووسراوە و هەروەها ئەو کەسەی سەرەڕای ئاگادار بوون لە ناوەرۆکی کتێبەکە، چاپی کردووە، حوکمی سێدارەیان لە سەرە. داوا لە موسوڵمانان دەکەم لە هەر شوێنێک ئەوانەیان دۆزییەوە، خێرا لە سێدارەیان بدەن تاکوو هیچ کەسێکیتر نەوێرێ دژی شتە پیرۆزەکانی ئەم ئایینە شتێک بڵێت".

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرگری لە حوکمە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی بکەن

ئەمڕۆ پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 ساڵ کەشی مەجازی دەرفەتێکی ڕەخساندووە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە باشی لێک بدرێتەوە و بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە دەکرێ بۆ بەڕێوە بردنی ئەم حوکمە چالاکی زۆر بکرێت. کەوابوو ئێستا هەندێ کەس ناتوانن بڵێن بە بوونی یاسا نێونەتەوەییەکان ناکرێ ئەو حوکمە جیبەجی بکرێت چونکوو بە هەندێ چالاکی دەتوانین بەرگری لە حوکمە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی بکەین.

ئەو کارانەی کە وڵاتە ڕۆژاواییەکان دژی کۆمەڵگای ئیسلامی دەیکەن، لە ڕاستیدا دەستدرێژی بۆ سەر مافی موسوڵمانەکانە و دژایەتی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار. بۆیە لە بەڕێوە بردنی حوکمە ئیسلامییەکان نابی درەنگ بکەین و بە هۆی ئەوەی کە حوکمی مێژوویی ئیمام خومەینی شەڕی فەرهەنگی نێوان ئیسلام و دوژمنانی ئیسلامە، نابێ کۆمەڵگای ئیسلامی  و بەرپرسان چاوپۆشی لێ بکەن. گەر ئەمڕۆ دەبینین ئەو کارانە دووپات دەبنەوە و بێ ڕێزی دەکرێتە بایەخ و شتە پیرۆزەکانی موسوڵمانەکان بە هۆی چاوپۆشی لە بەڕێوە بردنی ئەو حوکمەیە.

سەلمان ڕۆشدی پاش دەرکردنی ئەو حوکمە لە لایەن ئیمام خومەینییەوە، ماڵی خۆی لە لەندەن بە جێ هێشت و لە ماوەی پێنج مانگدا 57 جار شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی گۆڕی. چالاکانی کەشی مەجازی دەتوانن ئەم مژارە زۆرتر بخەنە بەرچاو و باسی لە سەر بکەن بۆ ئەوەی هەموو جیهان لەم دەستدرێژییە تێبگەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش