?>

توڕەیی تورکیا لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان

توڕەیی تورکیا لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنانی لە بارەی ھەڕەشاوی بوونی سیاسەتەکانی ئانکارا بۆ سەقامی ناوچەکەی رەتکردەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تانگۆ بیلگیچ ، وتەبێژی وەزەرەتی دەرەوەی تورکیا گوتی : ھەموو ھەوڵەکانی یۆنان پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئانکارایە . 

نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان ، لە لێدوانێک دا تورکیای بە سەرچاوەی بێ سەقامیی لە ناوچەکەدا و کەڵکاژۆی پرسی پەناخوازان بۆ فشارھێنانی ژئۆپۆلتیکی تاوانبار کردبوو . 

تورکیا و یۆنان لە بواری دەریای نێوەڕاستی رۆژھەڵات ، مەیدانی ئاسمانیی ، وزە ، دورگەکانی دەریای درێژە و قوبرس لە گەڵ یەکتر ناکۆکی زۆریان ھەیە و ئەم دواییانە ھەنگاوی ئانکارا لە ناردنی گەمی دۆزینەوەی نەوت بۆ ناوچەی رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست توڕەیی یونانی بەدواوە بووە . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*