?>

تورکیا و عێراق داوای زیادکردنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە دەکەن

تورکیا و عێراق داوای زیادکردنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە دەکەن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران داوای تورکیا و عێراقی بۆ زیادکردنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێران یەکێکە لە دابینکەرانی سەرەکیی گازی تورکیا.

هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ی گازی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ له‌وان عێراقیش له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "مەجید چگینی" بەڕێوەبەری  کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) وتی: دانوستان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنی گاز بۆ تورکیا و عێراق بەردەوامە، بەڵام ئەم دوو وڵاتە داوای زیادکردنی هەناردەی گاز دەکەن. "

چگینی گوتیشی: ئێمە لەگەڵ تورکیا گفتوگۆمان کردووە و ئەوانیش داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان و زیادکردنی توانای هاوردەکردنی گاز لە ئێران دەکەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*