?>

تورکیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد/ لە کاتی خۆیدا وڵام دەدەینەوە

تورکیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد/ لە کاتی خۆیدا وڵام دەدەینەوە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کاردانەوەی ئەنقەرە بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە شێوە و ئاستی جۆراوجۆر لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت لە کاتی خۆیدا وەڵامی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تۆمەتدان لە تورکیا بۆ کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دەدەینەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کاردانەوەی ئێمە بە شێوە و ئاستی جیاواز لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت.

کالین بە ئەگەری ڕێگری لە ئەمریکییەکان بۆ چوون بۆ بنکەی ئینجرلیک هەڵکەتوو لە باشووری تورکیا، ئاماژەیەکی نەکرد.

بە وتەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورلیا دوای کۆبوونەوەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کابینە دەیبێت، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر ئەو هەوڵەی واشنتۆن سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، دەنوێنن.

کالین هەروەها وتی: لە کات و شوێنێکی لەباردا وەڵامی بەیاننامە نادادپەروەرانە و وەیشوومەکەی ئەمریکا دەدەینەوە.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سیاسەتی خۆپارێزانەی کۆشکی سپی سەبارەت بە تورکیا کۆتایی هێنا و کوشتوبڕی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانیی کۆمەڵکوژی ڕاگەیاند.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریاک فەرمانی دا باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەو وڵاتە لە تورکیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دابخرێن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License