?>

تورکیا دەستی بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی فورات داگرت

تورکیا دەستی بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی فورات داگرت

هەواڵدەریی فەرمی سوریا ، سانا بە ئاماژە بە دەستداگرتنی تورکیا بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی ڕووباری فورات، کاریگەرییەکانی ئەو کارە بە تایبەت لە سەر بەشی کشتوکاڵی سووریای ڕوون کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە هۆی دزرانی بەشی ئاوی سووریا لە لایەن تورکیاوە، بەشی کشتوکاڵ و بژیوی خەڵک لە دەوروبەری ڕەقە و دەیرەزوور کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم کردەوەی تورکیا بەخۆوە دەبینن.

عەبدۆڕەزاق خەلیفە پارێزگاری ڕەقە بە سانای وتووە: ئەم دواییانە، تورکیا بەشی ئاوی سووریا لە فوراتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردۆتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی کارەبای تووربینە ئاوییەکانی ڕووباری فورات و هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو بۆ کشتوکاڵ.

وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٧ نێوان دوو وڵاتی سووریا و تورکیا بەشی ئاوی سووریا ٥٠٠ مەتری سێجایە کە ئێستا ئەم ئاستە زۆر دابەزیوە و گەیشتۆتە ٢٠٠ مەتری سێجا و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێویستی ئەو وڵاتە بە ئاوی فورات زۆر لەوە زیاترە.

خەزان ئەلسەهو سەرۆکی یەکیەتی جووتیاران لە دەیرەزوور سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری دانیشتوانی ئەم ناوچانە وشداری داوە.

هاوکات ژمارەیەک لە دانیشتوانی دەیرەزوور نیگەرانی خۆیان لەم کردەوە ڕاگەیاندووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License