?>

تورکیا تۆپبارانی کۆبانی و گرێ سپی کرد و 12 قوربانی لێکەوتەوە

تورکیا تۆپبارانی کۆبانی و گرێ سپی کرد و 12 قوربانی لێکەوتەوە

سوپای تورکیا هێرشی کردەوە سەر ناوچه کوردیەکانی سوریا و 12 کەس بوونە قوربانی و منداڵێکی ٤ ساڵیش بریندارە و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانی و گرێ سپی و گوندەکانی قەرەمۆخ، خانێ، تەل حاجیب، سەرزۆری و گەلتەپەی نێوان کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کرد.

میدیاکانی کوردی سوریا  بڵاویانکردوە، کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی سوپای تورکیا هاووڵاتیەک بە ناوی ئیبراهیم شەریف خەڵکی گوندی خانێ شەهید بووە و ١١ کەسیش بریندار بوون، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ گواسترانەوە.

باس لەوەشدەکرێت ، بەهۆی هێرشەکەوە منداڵێکی ٤ ساڵیش بریندار بووە و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*