?>

تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە

تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە

پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا دوای سنووربەزاندنەکانی لە ھەرێمی کوردستان، ئامانجەکەی دیکەشی پێ و شوێن دەگرێ کە ھەمان داگیرکردنی کەرکوکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا ئامانجێکی پاوانخوازانە پێ و شوێن دەگرێ و بە نیازی دەست گرتن بە سەر پارێزگای کەرکوک دایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «حەسەن ئاڵی» نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ «مەعلومە» وتی: ئامانجی تورکیا لە بوردومانی بەردەوامی «مەخمورو»و «چەمچەماڵ»و«شنگال» پەرەپێ دانی پێشڕەوی و زاڵ بوون بە سەر پارێزگای «کەرکوک»دایە.

«حەسەن ئاڵی» جەختی لەوەش کردەوە کە: ھێندێک لە کۆتلەو لایەنەکان لە ئاراستەی ئاسانکاری داگیرکارییەکانی تورکیا ھەنگاو ھەڵدەگرن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*