?>

تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی یاریدەرێکی «بەغدادی» دەکات لە ئەستەمۆڵ

تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی یاریدەرێکی «بەغدادی» دەکات لە ئەستەمۆڵ

پیاوێکی ئەفغانی بە ناوی نھێنیی «باسم» کە وەک یاریدەری سەرەکی و دەستی ڕاستی «ئەبوبەکر بەغدادی» سەرکردەی داعش ناسێندراوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی پۆلیس و ھەواڵگریی تورکیا لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح»ی تورکیا بە گێڕانەوە لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاندووە: ئەم پیاوە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی «ئاتا شار» لە بەشی ئاسیایی ئەستەمۆڵ دا گیرا.

وا دیارە ئەم گومانلێکراوە دوای ڕوخانی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ یارمەتیی خۆشاردنەوەی بەغدادیی داوە لە پارێزگای «ئیدلەب»ی سووریا.

«باسم» گومانی ڕێکخستنی مەشق و ڕاھێنان بۆ داعشی لە عێراق و سووریا و ھەروەھا ئەندامەتی لە ئەنجومەنی بڕیاردەری ئەم تاقمە تیرۆریستییەی لە سەرە. ناوبراو بە پاساپۆرت و پێناسەیەکی ساختە گەییشتووەتە تورکیا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License